(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

بسم الله الرحمن الرحيم

{{وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ}}

واتە: وە جاڕ بدە بە ناو خەڵکیدا بابێن بۆ حەج، ئەوانیش بە پیادە بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بە سواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە هەموو ڕێگەیەکی دوورەوە هەر دێن...
حـــەج
حه‌ج له ‌لایه‌نی زمانه‌وانییه‌وه نیاز و مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام له ‌لایه‌نی شه‌رعییه‌وه‌ ڕۆیشتن و به‌ڕێکه‌وتنه‌ به‌ره‌و ماڵی خودا (بیت الله الحرام) و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ بۆ به‌جێهێنانی چه‌ند عیباده‌تێکی تایبه‌تی له‌ کاتێکی سنووردار و‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دیاریکراو.

خوای گەورە دەفەرموێ:
[إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ﴿٩٦﴾ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ].... آل عمران ﴿٩٦﴾﴿٩٧﴾
واتە: بەڕاستی یەکەم خانەیەك کەبۆ خەڵك دانراوە ئەو خانەیە کە لە مەککەی پیرۆزە، وە هۆی ڕێنمایی جیهانیانە، لەو شوێنەدا نیشانەی ڕون و ئاشکرای خودای تێدایە، ئەویش شوێنی وەستانی ئیبراهیم (علیه السلام)ە، وەهەرکەس بچیتە ناوی لە ئەمن و ئاسایشدا دەبێت، وە خودا لەسەر خەلك دایناوە چوون بۆ ئەوخانەیە بۆ حەج هەر کەس کە لە توانای دا هەبێت، وە هەر کەس باوەڕی بەوە نەبێت و کافر بێت، بەڕاستی خودای گەورە دەوڵەمەندە و بێ نیازە له جیهانیان.

حەج چوون بۆ مەککەیە بەمەبەستی بەجێ هێنانی عیبادەتی (تەواف) سوڕانەوە بەدەوری کەعبە، وبەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان سەفا و مەروە (سعی)، ڕاوەستان لە (عەرەفە) و هەموو کردەوەو عیبادەتەکانی دیکەی حەج، بۆ وەڵام دانەوە و بەجێ هێنانی فەرمانی خودای گەورە و بۆ ڕەزامەندی ئەو.
حەج یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئیسلام و فەرزێکە کە لە ئایندا بە پێویست و بە واجب زانراوە. جا هەرکەس ئینکاری پیویست بوونی بکات ئەوە کافر دەبێت و هەڵدەگەڕێتەوە لە ئیسلام.

حەج لە ژیاندا یەکجار واجبە:
زانایان هەموویان کۆن لەسەر ئەوەی کە حەج دووبارە ناکرێتەوە، و لەتەمەندا یەکجار واجبە، مەگەر کەسێك نەزر بکات ئەوە دەبێت نەزرەکەی بەجێ بهێنێ، وە لەیەکجار زیاتر ئەوە (تطوع)ە.
لە ئیبن عەبباسەوە خودا لێیان ڕازی بێت هاتوە فەرمویەتی: پێغەمبەر () ووتاری بۆ دەداین فەرموی: ((ياأيُها النَّاسُ كُتِبَ عَلَيكُم الحجّ))، واتە: ئەی خەڵکینە حەجتان لەسەر فەرز کراوە. ئەقرەعی کوڕی حابس هەڵسا گوتی: هەموو ساڵێك ئەی نێرراوی خودا؟ فەرمووی: حەج یەکجارە، هەرکەس زیاتر بکات ئەوە (تطوع)ە.

فه‌زڵه‌کانی حه‌ج:
١- گوناهه‌کانی پێشوو له‌ناو ده‌بات و نایانهێڵێت: پێغه‌مبه‌ر () به‌ (عمرو بن عاص)ی فه‌رموو: ((أما عَلِمتَ أنٌَ الاسلام يَهدِم ماقَبلَهُ، وأنَّ الهِجرَةَ تَهدم ماقَبلَها، وأنّ الحجَّ يَهدم ماقبلهُ)).
٢- ئه‌وه‌ی حه‌جی کرد، خۆی ده‌رباز کرد له‌ ئاگری دۆزه‌خ؛ له‌ دایکی موسوڵمانان عائیشه‌ -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌گێڕدرێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموویه‌تی: ((مامِن يَومٍ أكثَرَ أن يَعتِقَ الله فيهِ عبداً مِنَ النَّار مِن يَومِ عَرَفة، وإنّهُ لَيَدنوا ثم يباهي بِهم الملائِكَةُ))."
٣- پاداشتی حه‌ج به‌مسۆگه‌ری به‌هه‌شته‌: ئه‌بووهوره‌یره‌ -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموویه‌تی: ((ألعُمرَةُ إلى العُمرةِ كَفَّارَةٌ لِمابَينِهِما، والحَجُّ المَبرور لَيسَ له جَزاءٌ إلّا لجَنّة)).

حوكمى حه ج:
حه‌جکردن فه‌رزی عه‌ینه‌ له‌سه‌ر هه‌موو پیاو و ژنێك که‌ ته‌کلیفی شه‌رعییانله‌سه‌ره؛ به‌ومه‌رجه‌ش که‌ توانایان هه‌بێت و ‌ته‌نها جارێك له‌ ژیانیاندا واجیبه‌ له‌سه‌ریان. هه‌روه‌ها ڕوکنێکیشه‌ له‌ ڕوکنه‌کانی ئیسلام.

مەرجەکانی واجب بوونی حەج:
زانایان بۆ واجب بونی حەج لەسەر ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕێك کەوتون:-
١- ئیسلام.
٢- بالغ بوون.
٣- ئاوەز ـ عەقڵ ـ
٤- ئازادی.
٥- توانایی.
جا هەرکەس ئەو مەرجانەی تێدا نەبوو حەجی لەسەر پێویست نابێ. چونکە، ئیسلام و بالغی و ئاوەز مەرجی بەدی هێنانی ئەو شتانەیە کە خودا لەسەر بەندەکانی داناوە لە هەموو خودا پەرستیەکدا.
لەفەرموودەدا هاتووە: پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((رُفِعَ القَلَمُ عَن ثَلاث: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَستَيقِظَ، وعَنِ الصَّبيّ حَتَّى يشبَّ، وَعَنِ المَعتوهِ حَتّى يَعقِلَ)). واتە: پێنوس لەسەر سێ کەس هەڵگیراوە: لەسەر نوستو هەتا هەڵدەستێ، وە لەسەر منداڵ هەتا گەورە دە‌بێت، وە لەسەر شێت هەتا هۆشی دێتەوە. وە ئازادیش مەرجە بۆ واجب بونی حەج، چونکە حەج خودا پەرستی یە پێویستی بە کات هەیە، وە بە مەرج گیراوە تێیدا کە ئەو کەسە بتوانێ، بەڵام خزمەتکار و کۆیلە مەشغوڵە بە کاری گەورەکەیەوە، کە واتە توانای نیە.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەوانەی ڕێگەی سەفەر دەگرنە بەر بە مەبەستی حەج:
١- مەبەست لەو سەفەرە پیرۆزە تەنها بۆ ڕەزامەندی خودای گەورە بێت و نزیك بونەوەبێ لێی، نەك لەبەر خاتری دنیا و خەڵکی بێت و پێی بگوترێ حاجی و شانازی بەنازناوەکەی بکات.
٢- باشتر وایە وەسیەت نامە بنوسی و جێی بهێلی دەربارەی قەرز و قۆڵە و ئەو ئەمانەتانەی کە لایەتی بە مەبەستی ئەوەی بگێڕدرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان چونکە ژیان و مردن تەنها بەدەست پەروەردگارە.
٣- تەوبە کردن لەو گوناهانەی کە کردوویەتی و پەشیمان بێتەوە لێیان و دوبارەیشی نەکاتەوە.
٤- ئەو پارەیەی کەسەفەری پێ دەکات دەبێ بەحەڵاڵی دەستی کەوتبێ.
٥- دوورکەوتنەوە لەهەموو جۆرێکی بەدڕەوشتی، ئەزیەت و ئازاری خەڵکی نەدات بە دەست و بەزمان، پاڵەپەستۆ لەگەڵ خەڵکی نەکات بۆ ئازار دانیان، دووزمانی نەکات، لەپاش ملە باسی کەس نەکات و درۆ نەکات.
٦- پێویستە شارەزایی پەیدا بکات لەسەر چۆنیەتی کردنی عومرە و حەج.
٧- پاریزگاری هەموو ئەرکەکانی سەرشانی بکات، لەهەمووی گرنگتر نوێژ کردن لەکاتی دیاریکراودا و بەجەماعەت، قورئان خوێندن، دوعاو زیکر، یارمەتیدانی خەڵکی و یارمەتیدانی هەژاران، سەبر و ئارام گرتن، وئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە ئامۆژگاری کردنی وهاندانی خەلکی یە بەکردنی شتی چاکە و دورکەوتنەوە و واز هێنان لە خەراپە.
٨- داوا کردن لەخێزان و خزم و کەس و کاری کە لە خودای گەورە بترسن وپابەند بن بە فەرمانەکانی، ئەوەش وەسیەتی خودای گەورەیە بۆ هەموو کەسێک و لەهەموو کاتێک و شوێنێکدا.
٩- باشتر وایە هەردەم ئەو دوعا و زیکرانەی کە لەپێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) هاتووە هەمیشە لەیادی بێت و لەوانە دوعای سوار بوونی هەر ئامێرێک بێ لە ئامێرەکان و هەروەها دوعای سەفەر.
١٠- هەوڵی ئەوە بدات هاوڕێی باش هەڵبژێرێ بۆ سەفەرەکەی.

© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE