(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

(رمی الجمار) بەردگرتن لە کۆمەڵە بەردەکان..

بنەمای دامەزراندنی:

بەیهەقی دەگێڕیتەوە لە سالمی کوڕی جەعدەوە لە ئیبن عەبباسەوە خودا لێ یان ڕازی بێت کە پێغەمبەر () فەرمویەتی: ئیبراهیم (علیه السلام) هات بۆ بەجێ هێنانی کارەکانی حەج شەیتان ڕێی پێ گرت لای (جمره العقبە) ئەویش حەوت بەردی تێ گرت هەتا چو بەناخی زەویدا، پاشان لەلای جەمڕەی دوەمەوە (الجمره الوسطی) هات بۆی، حەوت بەردی دیکەیشی تێ گرتەوە هەتا چو بەناخی زەویدا، پاشان لە لای جەمڕەی سێهەم (الجمره الصغری) ریی پێ گرتەوە، دیسان حەوت بەردی دیکەیشی تێ گرتەوە هەتا چووەوە بە زەویدا.
ئیبن عەبباس (خودا لێیان ڕازی بێ) دەیفەرمو: شەیتان ڕەجم دەکەن و شوێن ئاینی باوکتان کە ئیبراهیمە (علیه السلام) دەکەون. ئەوە (منذري) گوتوویەتی. هەروەها ئیبن خوزەیمە لەصەحیحەکەیدا گێڕاویەتیەوە و حاکمیش گوتوویەتی صەحیحە لەسەر مەرجی شەیخەین.

حیکمەتی ڕەمی کردن:
عائیشە (خودا لێی ڕازی بێ) گێراویەتی یەوە، کە پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((إنما جعل الطواف بالبيت وبالصفا والمروة ورمي الجمار لإقامة ذكر الله)).
ئەبو حامیدی غەزالی ڕەحمەتی خودای ڵێ بێ گوتویەتی: بەڵام بەرد هاوێشتن یا بەرد هەڵدەر مەبەستی مل نانە بۆ فەرمانەکانی خودا، وەدەرخستنی بەندایەتی یە بۆ خودا.
پاشان با مەبەستی ئەوە بێ کە وەک ئیبراهیمی کردوە (علیه السلام) کاتێ شەیتان ڕێی پێ گرتوە لەو شوێنەدا بۆ ئەوەی شوبهە و گومان بخاتە حەجەکەیەوە، یان توشی تاوانێکی بکا، ئیتر خودای گەورە فەرمانی پێدا کە حەوت بەردی تێ بگرێ بۆ ئەوەی بڕوات و هیوابڕاو بێت.

جا ئەگەر هات بەدڵتا و گوتت خۆ ئیبراهیم (علیه السلام) شەیتان ڕێی پێ گرتووە بینیویەتی بۆیە بەردی تێ گرت، خۆ من شەیتان رێی پێ نەگرتووم بۆجی ئەم بەردانە بهاوێژم؛ بزانە ئەو ختۆرەیە لە شەیتانەوەیە، وە هەر ئەوە هێناویەتی بەدڵتا بۆ ئەوەی جەختت نەمێنێ لەسەر بەرد هەڵدانەکە، وە بەخەیاڵتدا بێت کە ئەوە هیچ سوودی نی یە، وەک یاری منداڵانە وەهایە، بۆ خۆی پێوە خەریک دەکەی؟..
تۆش ئەوە لە دڵت دەربکە بە کۆشش کردن و خێرا کردن لە بەرد هەڵدان، جا بەو شێوەیە لوتی شەیتان دەشکێنی، وە بشزانە تۆ لە ڕواڵەتدا بەرد دەگریتە عەقەبە، بەڵام لە ڕاستیدا بەرد دەگریتە سەر و چاوی شەیتان و پشتی پێ دەشکینی.
چونکە شەیتان لوتی ناشکێ هەتا تۆ بە تەواەی مل نەنێیت بۆ فەرموودەی خودا و بەگەورەی نەزانی، تەنها لەبەر ئەوە کە فەرمانی پێ داوی بەبێ ئەوەی ئارەزووی دەروونی خۆتی تێدا بێت.




گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی حەج و عومرە


Copyright © 2008  www.moslim.se . All rights reserved.