(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

بە لێشاو هاتنە خوارەوە لەعەرەفە (إفاضة)...

لە دوای ڕۆژ ئاوا بوون بەلێشاو هاتنە خوارەوە لەعەرەفەوە بەبێ دەنگی سوننەتە، چونکە پێغەمبەر () بەو شێوەیە ‌هاتۆتە خوارەوە، بە شێوەیەک ڕەشمەی ووشترەکەی ئەوەندە توند کردبو بۆ لای خۆیەوە، خەریک بو سەری دەدا لە کۆپانەکەی، وە پێغەمبەر () لەو کاتەدا دەیفەرمو: ((أيها الناس عليكم بالسكينة،فإنَّ البرَّ ليس بالأيضاع )). رواه البخاری ومسلم. واتە: ئەی خەڵکینە لە سەر خۆ و بێ دەنگ بن، چونکە خێر لە خێرا ڕۆیشتندا نییە.
پێغەمبەر () لە سەرخۆ دەڕۆیشت بۆ ئەوەی ئازاری کەس نەدا بەڵام ئەگەر چۆڵای یەکی بۆ ڕی بکەوتبایە بەپەلە دەڕۆیشت. شەیخەین گێڕاویانەتەوە.
تەلبی یەو یادی خودا ( ذكر) پەسندە. چونکە پێغەمبەر () هەر تەلبی یەی دەکرد هاتا ڕەمی جەمەرەی عەقەبەی کرد.

کۆ کردنەوەی نوێژی ئێوارە (مغرب) و خەوتنان (عشاء) لە موزدەلیفە:
جا کاتێک حاجی هاتە موزدەلیفە، نوێژی ئێوارە و خەوتنان بەسەریەکەوە دەکات بە ( قصر و جمع) وە بەیەک بانگ و دووقامەت بەسەریەکەوە بێ ئەوەی نوێژی سوننەت بکات.
لە حەدیسەکەی موسلیم دا هاتووە کە پێغەمبەر () هاتە موزدەلیفە، نوێژی ئێوارە و خەوتنانی کۆکردەوە بەسەر یەکەوە کردنی بەیەک بانگ و دوو قامەت و لە نێوانیاندا نوێژی سوننەتی نەکرد.

شەو مانەوە لە موزدەلیفە و وەستان تێیدا:
لە حەدیسەکەی جابیردا خودا لێی ڕازی بێت هاتووە کە پێغەمبەر () کاتێ هات بۆ موزدەلیفە نوێژی ئێوارە و خەوتنانی بە جێ هێنا لەپاشانا ڕاکشا هەتا بەرەبەیان، ئینجا نوێژی بەیانی کرد پاشان سواری (قصواء) بوو هەتا هاتە (مەشعەری حەرام). هەر ڕاەوستا هەتا دنیا تەواو ڕون بۆوە، لەپاشاندا پێش ڕۆژ هەڵاتن کەوتە ڕێ.
مەبەست لەوەستان لە موزدەلیفە ئەوەیە کە لەو شوێنەدا ئامادە بێت بەهەر شێوەیەک بێت، بەپێوە بێت یان ڕاوەستاو بێت، یا بەدانیشتنەوە یا هاتووچۆ بکات یا خەوتبێ.
سوننەت وەهایە نوێژی بەیانی لە سەرەتای کاتەوە بکات، پاشان لە (مەشعەری حەرام) بوەستێ هەتا دنیا تەواو ڕوناک دەبێتەوە پێش ڕۆژهەڵاتن. وە لەو شوێنەدا زۆر یادی خودا بکات و بپاڕێتەوە.
خودای گەورە دەفەرموێ: ‌‌‌‌‌‌‌‌{{ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُواْ فَضْلاً مِّن رَّبِّكُمْ فَإِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُواْ اللّهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَ