(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

کارەکانی ڕۆژی قوربانی (ڕۆژی دەیەمی ذي الحجة):

باسی ئەوەمان کرد و گوتمان کە بەر لە هەڵهاتنی ڕۆژ لە (موزدەلیفە)ەوە دەگەڕێتەوە بۆ (مینا) و لەو ڕێگایە (٧) حەوت بەردەکەی هەڵگرتۆتەوە، بە گەیشتنی بۆ مینا یەکسەر بەڕێ دەکەوێت بۆ (جمرة العقبة) بۆ هاویشتنی حەوت بەرد (رمی)، وەبە گەیشتنی بۆ (العقبةالکبری) لە تەلبیە (لبیک) دەوەستێ، وە لەگەڵ هاویشتنی هەر بەردێک دەڵێ (بسم الله،الله اکبر).
کارەکانی رۆژی قوربانی بەڕێک و پێکی جێ بەجێ دەکرێن بەم شێوەیە: دەست دەکرێت بە (ڕەمی) کردن، پاشان سەربڕینی قوربانی یەکان (دەتوانێ خۆیشی لێی بخوات)، پاشان سەر تراشین یا کورت کردنەوە بەڵام تراشینی باشترە، بۆ ئافرەتیش بەئەندازەی سەری پەنجە پرچی خۆی قوت (قطع) دەکات، پاشان بچێت بۆ مەککە بۆکردنی تەوافی ئیفازە (طواف الافاضة).
کەواتە سوننەتە لەو رۆژەدا بەڕیز (ترتیب) ئەوکارانە بکات. مەبەستیش لە ڕیز (ترتیب) یەک ــ لەدوای ــ یەک کردنی ئەو کارانەی خوارەوەیە:
١ ـ هاویشتنی (٧) حەوت بەرد بۆ (العقبةالکبری).
٢ ـ سەربڕینی قوربانی.
٣ ـ سەر تراشین یا کورت کردنەوە (هەڵبەتە تراشین باشترە).
٤ ـ تەوافی ئیفازە: ئەوەی ئەنجامتدا لە تەوافی هاتندا بۆ مەککە لێرەش هەروا دەکەیت جگە لەوەی بەپەلە ڕێ ناکەیت .
ئەگەر بە هەڵە ئەوانەی پاش و پێش خست، هەر دروستە و هیچی لە سەر نی یە، بەڵام خێری ئەفزەلی یەت (ألأفضلية) ی لەدەست داوە.

بە (رمی الجمرات) بەرد هەڵدانی ڕۆژی قوربانی و سەر تراشین یا کورت کردنەوەی، هەمو ئەوانەی لەسەر موحریم حەرام بووە ڕەوا دەبێ بۆی لەکاتی ئیحرامەکادا.
جا بۆی هەیە بۆن لە خۆی بدات و جل و بەرگ لەبەر بکات و لەو جۆرە شتانە، (جگە لە چونەلای ژن)، ئەوە خۆ کردنەوەی یەکەمە، (التحلل الأول).
پاش خۆ کردنەوەی یەکەم، دەگەڕێتەوە بۆ مەککە بۆ تەوافی ئیفازە (طواف الإفاضة)، هەر وەکو لە پێشودا باس کرا ئەو تەوافە ڕوکنیکە لە ڕوکنەکانی حەج.
جا کاتێک تەوافی ئیفازەی کرد - کە ڕوکنە- هەموو شتێکی بۆ ڕەوا دەبێت هەتا ژنیش، ئەوەش ئیحرام شکاندنی دووەم و کۆتای یە(التحلل الثاني).

١ ٢ ٣ ٤


٥ ٦ ٧ ٨

٩ ١٠ ١١

© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE