(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

(طواف ألوداع) تەوافی ماڵ ئاوایی..

تەوافی ماڵ ئاوایی بۆیە بەو ناوە ناونراوە، چونکە بۆ ماڵ ئاوایی کردنە لە کەعبە، وە ئەم تەوافە لۆقە (رمل) کردنی تێدا ناکرێ وە دوا کاری حەجە کەحاجی یەکانی دەرەوەی مەککە بەجێی دەهێنن کاتێ دەیانەوێ لەمەککە بچنە دەرەوە.
مالیک لە (ألموطأ)دا دەگێڕیتەوە کەعومەر خودا لێی ڕازی بێ فەرمویەتی: دوایەمین کارەکانی حەج تەواف کردنە بەدەوری خانەی خودادا.
بەڵام دەرحەق بە خەڵکی مەککە و ئافرەتی بێ نویژ نەشی کەن هیچیان ناچێتە سەر.
لە ئیبن عەبباسەوە خودایان لێ ڕازی بێ هاتوە کە فەر مویەتی: ڕێ دراوە بە ژنی بێ نوێژ کە بگەڕێتەوە بەبێ تەواف کردن بەدەوری بەیتدا. بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە.

حوکمی تەوافی ماڵ ئاوایی....
زانایان هەموو ڕێکن لە سەر ئەوەی کە مەشروعە:
بەپێی ئەوەی موسلیم و ئەبوداوود گێڕاویانەتەوە لە ئیبن عەبباسەوە خودا لێیان ڕازی بێ کە فەرمویەتی: خەڵک هەریەک بەلایەکدا دەڕۆیشتن. پیغەمبەر () فەرموی: ((لايَنفِر أحَدُكُم حَتَّى يَكونَ آخِرُ عَهدِهِ بالبَيتِ)). واتە: کەس بەهیج لایەکدا نەڕوات هەتا دوا جێگەی دیداری دەوری بەیت نەبیت.

کاتی تەوافی مال ئاوایی:
کاتی تەوافی ماڵ ئاوایی بەدەوری کەعبەدا، ئەو کاتەیە کە حاجی لە هەموو کارەکانی دەبێتەوە، وە دەیەوێت بگەرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاخر بینینی بۆ بەیت بێت، وەک لە حەدیسەکەی پێشەوە باس کرا.
جا کاتیک حاجی تەوافەکەی کرد دەبی یەکسەر بڕوات بێ ئەوەی خۆی مەشغوڵ بکات بە کرین و فرۆشتنەوە، وە بێ ئەوەی ماوەیەک بمێنێتەوە، جا ئەگەر شتی وەهای کرد دەبێ تەوافەکە دووبارە بکاتەوە، مەگەر پێویستی یەکی ڕێگە بەجێ بهێنێ، یا شتێک بکڕێ زۆر پێویستی پێ بێت وەک خواردەمەنی، لەم شیوەیەدا تەوافەکە دووبارە ناکاتەوە. جونکە ئەو شتانە دەری ناکات لەوەی کە دوا دیداری بۆ بەیت بێت.



تەوافی ماڵ ئاوایی
© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE