(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ئادابی زیارەتی مزگەوتی پێغەمبەر () لە (مەدینە)...

پەسندی یەتی باربەست کردن بۆ سێ مزگەوتان..
لە سەعیدی کوڕی موسەییبەوە هاتوە لە ئەبو هوڕەیڕەوە (خودا لێیان ڕازی بێت) لە پێغەمبەرەوە () فەرمویەتی: ((لاتُشَدُّ الرِّحال إلا الى ثَلاثةِ مَساجِدَ: ألمَسجِدُ الحَرام، ومسجدي هذا والمَسجِدَ الأقصى)) رواه البخاری ومسلم وابو داوود. واتە: بنە و بارگەی سەفەر ناپێچرێتەوە بۆ سێ مزگەوت نەبێت، مزگەوتی حەرام، ئەو مزگەوتەی من و مزگەوتی ئەقصی.
بۆیە سەفەر کردن بۆ ئەو سێ مزگەوتە شەرعیە، چونکە ئەو فەزڵ و تایبەتمەندییەی کە لەو سێ مزگەوتەدا هەیە لە مزگەوتەکانی دیکەدا نییە.
لە جابیرەوە خودا لێی ڕازی بێت هاتوە کە پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((صلاةٌ في مَسجِدي أفضَلُ من ألفِ صلاةٍ فيما سِواهُ، إلا المسجِدَ الحَرام، وصَلاةٌ في المَسجِدِ الحَرام أفضَلُ من مِائةِ ألفِ صلاةٍ فيما سِواهُ)).رواه احمد وسنده صحیح. واتە: نوێژێک لەو مزگەوتەی مندا لە هەزار نوێژی مزگەوتەکانی دیکە چاکترە، جگە لە مزگەوتی حەرام، وە نوێژێک لە مزگەوتی حەرامدا لە سەد هەزار نوێژی مزگەوتەکانی دیکە چاکترە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە هاتوە (خودا لێی ڕازی بێت) کە پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((مَن صلّى في مَسجَدي أربعينَ صَلاةً، لا تَفوتُهُ صَلاةٌ كُتِبَت لَهُ براءةٌ مِنَ النّار، وَبَراءةٌ مِنَ العَذابِ، وَبَرِئَ منَ النِّفاقِ )) رواه احمد والطبرانی بسند صحیح. واتە هەرکەس لەو مزگەوتەی مندا چل نوێژ بکات و نوێژێکی نەچیت، ئەوە ڕزگار بونی لە ئاگر و لە سزا و لە دوو ڕوویی بۆ دەنوسرێ.
وە لە چەند فەرموودەیەکدا هاتووە کە فەزڵی نوێژ لە مزگەوتی بیت المقدس دا زۆرترە لە نوێژی مزگەوتەکانی دیکە جگە لە مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر () بە پینج سەد نوێژ.

ئادابی چوونە مزگەوتی پێغەمبەر () و ئادابی زیارەتی:
١ ـ پەسندە چوونە ناو مزگەوتی پێغەمبەر () بە هێمنی و بە ڕێزەوە بێ‌، وە بۆنی خۆی خۆش کردبێ و خۆی ڕازاندبێتەوە بە چاکترین پۆشاک، وە لە پێشەوە بە پێی ڕاست بجێتە ناو مزگەوتەکەوە و بڵێ: ((أعوذُ باللهِ العظيم، وبِوَجههِ الكَريم، وسُلطانِهِ القَديم، مِنَ الشَّيطانِ الرَّجيم، بِسمِ الله، أللهُمَّ صَلِّ عَلى مُحمَّدٍ وَآلِهِ وسَلِّم، أللهُمَّ اغفِر لي ذُنوبي، وافتَح لي أبوابَ رَحمَتِكَ)).
٢ ـ پەسندە کە لە پێشەوە بچێتە (روضة)ی پیرۆز دوو ڕکات نوێژی (تحیة المسجد) سڵاوی مزگەوت بکات بە ئەدەب و ملکەچی یەوە.
٣ ـ کە لە نوێژەکە بۆوە ــــ نوێژی سڵاوی مزگەوت ــــ ڕوبکاتە مەرقەدی پیرۆزی پێغەمبەر () و ڕوەو گۆڕەکەی بووستێ و پشتی لە قیبلە بێت، سڵاو لە پێغەمبەر () بکات و بڵێت:
((السَّلامُ عَلَيكَ يارَسُولَ الله, السَّلامُ عَلَيكَ يا نَبيَّ الله، السَّلامُ عَلَيكَ يا حَبيبَ الله, السَّلامُ عَلَيكَ يا خيرةَ خلقَ الله من خَلقه, السَّلامُ عَلَيكَ ياَحَبيبَ الله, السَّلامُ عَلَيكَ يا سَيِّدَ المُرسَلين، السَّلامُ عَلَيكَ يارَسُولَ رَبِّ العَالَمينَ, السَّلام عليكَ يا قائِدَ الغُرِّ المُحَجَّلين, أشهد أن لا إله إلا الله, وأشهد أنَّك عبده ورَسولُه, وأمينُهُ وخيرَتُهُ مِن خَلقِهِ, وأشهد أنَّك قد بلَّغتَ الرِّسالةَ, وأدَّيتَ الأمانَةَ, ونَصَحتَ الأُمَّةَ, وجاهَدتَ في الله حَقَّ جِهادِهِ)).
واتە: سڵاوت لێ بێت ئەی نێرراوی خودا، سڵاوت لی بێت ئەی پێغەمبەری خودا، سڵاوت لێ بێت ئەی چاکترین هەڵبژێرراوی ناو دروستکراوەکانی خودا، سڵاوت لێ بێت ئەی خۆشەویستی خودا، سڵاوت لێ بێت ئەی سەروەری پێغەمبەران، سڵاوت لێ بێ ئەی نێرراوی خودای پەروەردگاری جیهانیان، سڵاوت لێ بێت ئەی پێشەوای دەست و پێ سپی و نورانی یەکان (لە ڕۆژی دواییدا بە هۆی دەست نوێژەوە)، شایەتی دەدەم جگە لە الله پەرستراوێکی بە حەقی دی نییە، وە شایەتی دەدەم کە تۆ نێرراوی ئەمین و هەڵبژێرراوی ئەوی لە خەڵکەکەیدا، وە شایەتی دەدەم کە بەڕاستی نامەکەی خودات گەیاند و ئەو ڕاسپاردەیەت گەیاندووە کە پێت سپێردراوە و ئامۆژگاری نەتەوەی ئیسلامت کردووە و لە ڕێی خودادا بە حەق جیهادت کردووە.
٤ ـ لەپاشاندا نزیکەی باڵێک بێتە دوواوە و بەلای ڕاستدا و سڵاو لە ئەبو بەکری صَدیق (خودای لێ ڕازی بێت) بکات، پاشان باڵیکی دیکە بێتە دواوە و سڵاو لە عومەری کوڕی خطاب (خودای لێ ڕازی بێت) بکات.
٥ ـ لەپاشاندا ڕووبکاتە قیبلە و بپاڕێتەوە بۆ خۆی و خۆشەویستانی و براکانی و هەموو مسوڵمانان لەپاشاندا بڕوات.
٦ ـ لەسەر ئەو کەسە پێویستە کە دەنگی بەرز نەکاتەوە ئەوەندە نەبێت کە خۆی بیبیستێ.
جونکە سابتە کە عومەری کوڕی خطاب (خودای لێ ڕازی بێت)، دوو پیاوی بینیوە دەنگیان لە مزگەفتی پێغەمبەر () بەرز دەکردەوە فەرموی: ئەگەر خەڵکی ئێرە بوونایە تیر تێرم لێدەدان.
٧ ـ دور بکەوێتەوە لە دەست هێنان بە ژورەکەیدا ـــ قەبرەکە ــ و ماچ کردنی. چونکە ئەوانە شتێکن کە پێغەمبەر () قەدەغەی کردوون.
ئەبو داوود لە ئەبو هوڕەیڕەوە (خودا لێی ڕازی بێت) دەگێرێتەوە کە پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((لاتَجعلوا بُيوتِكُم قُبوراً، ولاتَجعلوا قَبري عيداً، وصَلّوا عَلَيَّ فإنَّ صَلاتَكم تَبلُغُني حَيثُ كُنتم)). واتە ماڵەکانتان مەکەنە گۆڕستان و گۆڕەکەم نەکەنە عیبادەتگە و بۆی بێن، وە صَڵاواتم لەسەر بدەن چونکە صَڵاواتەکانتانم پێ دەگا لە هەر کوێ بن.

پەسندی یەتی خودا پەرستی زۆر لە (روضة)ی پیرۆزدا:
بوخاری لە ئەبو هوڕەیڕەوە (خودا لێی ڕازی بێت) دەگێڕیتەوە کەپێغەمبەر () فەرمویەتی: ((مَابَينَ بَيتِي وَمِنبَري رَوضَةٌ مِن رِياضِ الجَنَّةِ، ومِنبري عَلى حَوضي)). واتە: نێوان ماڵەکەم و دوانگەکەم باخچەیەکە لە باخچەکانی بەهەشت، و دوانگەکەم لەسەر حەوزەکەمە.

پەسندی یەتی چوون بۆ مزگەوتی قوبا (قباء) و نوێژ تێدا کردنی:
چونکە پێغەمبەر () هەموو ڕۆژانی شەممەیەک بەسواری یا بەپێ دەچوو بۆ قوبا و دووڕکات نوێژی تێدا دەکرد.
پێغەمبەر () هانی یارەکانی دەدا بۆ ئەوە و دەی فەرموو:((مَن تَطَهَّرَ فِي بَيتَهَ، ثُمَّ أتى مَسجِدَ قُباء، فَصَلّى فيهِ صَلاةً، كان لَهُ كَأجرِ عُمرَةٍ)) رواه احمد، النسائی، ابن ماجه والحاکم، وقال: صَحیح الاسناد. واتە: هەرکەس لەماڵی خۆیەوە دەست نوێژ بگرێ و لەپاشاندا بچێ بۆ مزگەوتی قوبا و نوێژێکی تێدا بکات پاداشتی عومرەیەکی هەیە بۆی.

تێبینی: مزگەوتی قوبا یەکەمین مزگەوت بوو کە لە ئیسلامدا دروست کرا.

سوننەتە زیارەتی گۆڕستانی بەقیع (ألبقيع) کە گۆڕی زۆر لە صَەحابەکان و گۆڕی خەلیفەی سێ هەم (عثمانی کوڕی عەففان)ی لێیە(خودا لێیان ڕازی بێ‌) و چەندەها کەس و خێزانەکانی پێغەمبەر ()ی لێیە.

کەچوویت بڵێ: (ألسلام عَليكُم أهلَ الدِيار مِنَ المؤمنينَ والمُسلِمينَ، وَإنّا إن شاءَ اللهُ بِكُم لاحِقونَ، نَسألُ اللهَ لَنا وَلَكُم العافيةَ) و دوعایان بۆ بکە. هەروەها سەردانی گۆڕی حەمزە (خودا لێی ڕازی بێت) مامی پێغەمبەر () بکە، کە لەجێگەی شەهیدبوونی نێژراوە، لەگۆڕەپانی (ئوحود).


مزگەوتی پێغەمبەر ()




مزگەوتی قوبا

© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE