ئەو هەڵانەی کە هەندێک لە حاجیان تێی دەکەون
١ ـ هەڵەی ئیحرام:
أـ حاجی نابێ بەبێ ئیحرام ( میقات ) جێ بهێڵێت. هەتا ئەگەر لەناو فڕۆکەش بوو یا زووتر ئیحرامەکەی بەستبێ یا بەگەیشتنی بۆ سەر یەک لە میقاتەکان دەبێ یەکسەر بیبەستی.
ب ـ هەندێک لە پیاوان لەگەڵ ئیحرام کردندا شانی لای ڕاستیان ڕووت دەکەنەوە (اضطباع) ئەوە جایز نیە، چونکە (اضطباع) هەر لە حاڵەتی تەوافی( قودوم ـ عومرە) دەبیت.
ج ـ هەندێک لە ئافرەتەکان وا دەزانن دەبێ جلی ئیحرام ڕەنگی تایبەتی هەبێ، ئەوە هەڵەیە چونکە ئافرەتان جلی ئیحرامیان ئەو جلانەی خۆیانە کەلەبەریاندایە بە شەرتێک شەرعی بێت
٢ ـ هەڵەی تەواف:
ا ـ زۆربەی حاجی یەکان کتێبێکی دوعا بەدەستەوە دەگرن لە کاتی تەوافدا و دەی خوێننەوە و جاری واش هەیە کۆمەڵێک خەڵکیان لەگەڵدایە ئەو دوعایانە دووبارە دەکەنەوە کە ئەو بەدەنگی بەرز دەیخوێنێ ئەوەش جایز نی یە چونکە..یەکەم.. لە پێغەمبەرەوە ( ) نەهاتوە کە دوعای تایبەتی خوێندبێ لە کاتی تەواف..دووەم..دوعای جەماعی بیدعەیە، و سەر لەخەڵکی دیکە دەشێوێنێ. بۆیە ئەوە باشترە کە هەرکەس بۆخۆی دوعا بخوێنێ بەبێ دەنگ بەرز کردنەوە.
ب ـ کەسانێک ئەزیەتی خۆیان و خەلکی دیش دەدەن لە پێناوی ئەوەی بگەنە بەردە ڕەشەکە بۆ ماچ کردنی یا دەست لێدانی.
ئەگەر قەڕەباڵغی هەبوو ئەوە هیچ پێویست ناکات ئەزیەتی خۆی و خەڵکی بدا بەڵکو هەر لەدوورەوە دەست بۆ بەردە ڕەشەکە بڵند بکات کیفایەتە. چونکە ماچ کردن و دەست لێدانی بەردەکە نە روکنە نە واجیبە.
٣ ـ هەڵەی سەفا و مەروە:
بەپەلە ڕۆیشتن تەنهانێوان دوو میلە سەوزەکەیە، نەک هەموو ڕیگەکە وەک هەندێک لەحاجی یەکان دەیکەن.
٤ ـ هەڵەکانی وەستان لە عەرەفە:
أـ هەندێک لە حاجی یەکان ئاگایان لە شوێنی وەستانیان نی یە، ئایا لەناو سنووری (عەرەفە)ن یانا! چونکە ئەگەر لەدەرەوەی سنووری عەرەفە بن ئەوە حەجەکەیان دروست نی یە.
ب ـ هەندێک وادەزانن ئەگەر نەچن بۆ کێوی ڕەحمە یاخود چاویان لێ نەبێت حەجیان قەبوڵ نابێت.
نەخێر وا نیە بەڵکو هەموو عەرەفە جێی وەستانە بە شەرتیک لە سنووری عەرەفە دەرنەچن.
ج ـ هەندێک عەرەفە بەجێ دەهێڵن و دەڕۆن بۆ موزدەلیفە پێشی خۆرئاوابوون. ئەوەش نابێت بەڵکو دەبێ دوای خۆرئاوابوون عەرەفە جی بهێڵن.
٥ ـ هەڵەکانی موزدەلیفە:
پێویست ناکات لەحەوت بەرد زیاتر کۆبکرێتەوە لە موزدەلیفە بۆ ڕەمی (جەمرات).
٦ ـ هەڵەکانی کاتی ڕەمی (جمرات):
بۆ ڕەمی کردن دەبێ بە تەرتیب بکرێ: ١ـ ألصغرى ٢ ـ ألوسطى ٣ ـ ألكبرى.
وەناشبێ هەموو بەردەکان بەکۆمەڵ فڕێ بدرێت
لەو حاڵەتە بەیەك بەرد حیساب دەکرێت.
٧ ـ دوای تەوافی ماڵ ئاوایی دەبێ یەکسەر مەککە بەجێ بهێڵێ.
٨ ـ هەڵەکانی سەردانی مەدینە:
لەسەردانی هەر گۆڕێک یا گۆڕستانێک، ئاگات لەئادابی گۆڕستان بێت و نەکەیت بەدەر لە خودا بپاڕییتەوە و بیکەیتە تکاکارت.
والله تعالی اعلم وصلى الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه
|
|