(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ڕوکنەکانی حەج ( ارکان الحج ):
کارەکانی حەج پێک هاتووە لە ( ٤ ) چوار پایە (رکن) دەبێ هەمووی جێ بەجێ بکرێت، بەنەکردنی یەک لەو کارانە حەج قەبوڵ نابێت وە هیچ کارێکی دیکە جێگەی ئەو کارانە ناگرێتەوە. بەڕای سەرجەمی زانایان، ئەو چوار پایەیە ئەوانەن:
١- ئیحرام (الاحرام):
ئیحرام نیەت هێنانی چوونە ناو کارەکانی حەج و عومرە ودەست پێکردن بە کارەکانیانە، ئەوجا بۆ حەج بێ یان بۆعومرە یان بۆهەردووکیان بەیەکەوە ئەو کەسە بە (محرم) ناودەبرێت، واتە ئەو کارانەی کە پێش ئیحرام کراوە نابێ لەکاتی ئیحرامدا بکرێت وەك: لەبەرکردنی پۆشاکێك کە لەمەوپێش لەبەر کراوە، وەك سەر داپۆشین بە کڵاو و شتی دیکە، لەبەرکردنی جل و بەرگی دووراو (پیاوان)، بەکار هێنانی بۆن و بەرام، جیماع کردن و ڕاوکردنی ئاژەڵ.
٢- وەستان لەعەرەفە:
زانایان هەموویان لەسەر ئەوە ئیجماعیان هەیە کە وەستان لەعەرەفە ڕوکن و پایە گەورەکەی حەجە، بەپێی ئەوەی ئەحمەد و خاوەن سونەنەکان دەگێڕنەوە لە (عبدالرحمن) ی کوڕی یەعمورەوە: کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانی دا بانگ بێژێك بانگەواز بکا: (الحج عرفة، من جاء ليلة جمع قبل طلوع الفجر فقد ادرك). واتە حەج وەستانی عەرەفەیە ـ (حەجی صەحيح حەجی ئەو کەسەیەکەفریای وەستان کەوتووە لەڕۆژی عەرەفە) ـ هەرکەس شەوی جەمع گەیشت پێش ئەوەی رۆژ هەڵبێت ئەوە گەیشتووە بەحەج.

٣- تەوافی ئیفازە (طواف الافاضة)*:
مسوڵمانان ئیجماعیان کردووە کە تەوافی ( افاضة) پایەیەکە لەپایەکانی حەج ئەگەر حاجیەك نەیکات حەجەکەی بەتاڵە، بەپێی فەرموودەی خودای گەورە: [ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ ﴿٢٩﴾] (ألحج ٢٩)
* ( ألإفاضة ): واتە بەلێشاو.
٤- بەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان صەفا و مەروە ( ألسعي ).

واجیبەکانی حەج
١- ئیحرام کردن لە میقات.
٢- ڕاوەستان لە ( عەرەفە ) تاکو خۆرئاوا بۆ کەسێک لەڕۆژدا ڕاوەستابێت.
٣- مانەوە لە ( موزدەلیفە ) شەوی قوربا تاکو پاش نیوەشەو.
٤- مانەوە لە مینا ( منی ) لەشەوانی تەشریقدا ( ليالي التشريق ).
٥- فڕەدانی بەردەکان ( رمي الجمرات ) بەڕیکو پێکی.
٦- سەرتاشین یان کورتکردنەوەی.
٧- تەوافی ماڵئاوایی ـ طواف الوداع ـ ( جگە لە ئافرەتانەی لە حەیزو نیفاسدان ).

تێنینی ١: هەرکێ بە ئەنقەست یەکێک لەو واجیباتانە ئەنجام نەدات پێویستە لەسەری قوربانی یەک بدات و حەجەکەی تەواوە.

تێنینی ٢: واجیبەکانی عومرە تەنها دوو واجیبە: یەکەم: ئیحرام کردن لە میقات. دووەم: سەرتاشین یان کورتکردنەوەی.

سوننەتەکانی حەج:
جگە لەوانەی سەرەوە کە باسمان لێکرد و جێگیر بوونە لە پێغەمبەر ( ) سوننەتە، هەرکێ ئەنجامیان بدات کارێکی چاکی کردووە و، ئەوەشی نەیکات گوناهبار نابێت.

© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE