(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

کات و شوێنی ئیحرام ( ألمواقیت )
(مواقیت) دوو بەشە
١ـ کات بۆ ئیحرام (المواقیت الزمانیە)  ٢ ـ شوێن بۆ ئیحرام (المواقیت المکانیە).

١ـ کات بۆ ئیحرام (المواقیت الزمانیە).
کۆمەڵە کاتێکە کە کردەوەکانی حەج لەو کاتەدا نەبێت دروست نیە، خودای گەورە ئەو کاتانەی دیاری کردووە لەو ئایەتەدا کە دەفەرموێ: [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ] (البقرە ــ ١٨٩). واتە پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی مانگ و گۆڕانی شێوەکانی، تۆش بلێ ئەوانە نیشانەن بۆ ديارى کردنی کار و باری خەڵک و بۆ کاتی حەجە.

هەروەها دەفەرموێ: [الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ] (البقرە ــ ١٩٧). واتە کردەوەکانی حەج لە چەند مانگێکی دیاری کراودایە.

ئەو مانگانە ئەوانەن: شەووال ذو القعدة و ذو الحجة (١٠ ڕۆژی یەکەمی).

٢ـ شوێنەکانی ئیحرام (المواقیت المکانیە):
شوێنەکانی ئیحرام ئەو شوێنانەن کە ئەوکەسەی نیازی حەج کردن یا عومرەکردنی هەیە ئیحرامی تێدا دەبەستێ و نیەت دێنێ.
ئیتر دروست نیە بۆ ئەو کەسەی بۆ حەج کردن دەجێ یاعومرەکەر لێیان تێ پەڕێت، بێ ئەوەی ئیحرام ببەستێ، وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەو شوێنانەی دیاری کردووە:
١ـ ذو الحليفة.... (شوێنێکە کەوتۆتە باکوری مەدینەوە، ٤٥٠ کیلومەتر دوورە لەمەککەوە): ئەوە میقاتی خەڵکی مەدینەیە و بۆ ئەوانەی لەڕیگەی مەدینەوە دێن، ئێستا بەناوی (ابیار علی) ناودەبرێت.
٢ـ الجحفة....(١٨٣ کیلومەتر لەمەککەوە دوورە و نزیکە لە شاری رابغ)، ئیستا خەڵکی لە رابغەوە ئیحرام دەکات چونکە (جحفة) ئەسەر و شوێنی نەماوە، ئەوەش میقاتی میسر و شامە هەروەها بۆ ئەوانەی لەو ڕیگەیەوە دێن.
٣ـ قرن المنازل....(شاخێکە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی مەککە و دەڕوانێ بەسەر کێوی عەرەفەدا و ٧٥ کیلومەتر دوورە لە مەککەوە)، ئەوەش میقاتی خەڵکی (نجد) ە هەروەها بۆ ئەوانەی لەو ڕێگەیەوە دێن، ئێستا بەناوی ( السیل الکبیر) ناودەبرێت.
٤ـ یلملم.... (شاخێکە کەوتۆتە لای باشووری مەککەوە)، ئەوەش میقاتی خەڵکی (یەمەن) ە هەروەها بۆ ئەوانەی لەو ڕێگەیەوە دێن،بەڵام ئێستا خەڵکی ئیحرام لە ( السعدية) دەکات و ٩٢ کیلومەتر دوورە لە مەککەوە.
٥ـ ذات عرق.... (شوێنێکە کەوتۆتە باکوری ڕۆژ هەڵاتی مەککەوە، ٩٤ کیلومەتر دوورە لەمەککەوە)، ئەوەش میقاتی خەڵکی (عراق) ە و بۆئەوانەی لەو ڕێگەیەوە دێن.

ئەوە ئەو شوینانەیە کە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دیاری کردوون، کە شوێنی ئیحرامن و ئیحرامی لێ دەبەسترێ بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەو شوێنەوە تێ دەپەرن، جا چ خەلکی ئەو شوێنانە بن، یان لەلایەکی دیکەوە هاتبن.
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (هن لهن ولمن اتی علیهن من غیرهن لمن اراد الحج اوالعمرە). واتە: ئەو شوێنانە بۆ ئەو ووڵاتانەیە و بۆ ئەوکەسانەیە بەوێ دا تێ دەپەڕن، یا خەڵکی ئەو ووڵاتانەش نەبن و ئوفوقیان جیاوازبیت جا بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێ بچن بۆ مەککە حەج بکەن یا عومرە بەجێ بهێنن لەوێوە ئیحرام دەبەستن.
جا ئەگەر کەسێک لەناو مەککەدا بوو و ویستی حەج بکات ئەوە دەبی لەناو خانووەکانی مەککەوە ئیحرام ببەستێ.
بەڵام ئەگەر بیەوێ عومرە بکات دەبێ بچێت بۆ (الحل) و لەوێ ئیحرام ببەستێ وە لەوێش نزیکتر (التنعیم) ە.
ابن الحزم گوتوویەتی : هەرکەس ڕێی بەسەر ئەو شوێنانەوە نەبوو، بەئارەزووی خۆی لەکوێ دا ئیحرام دەبەستێ بیبەستێ لەدەریادا بێت یا لەزەوی دا.

شوێنەکانی ئیحرام


© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE