(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ئیحرام بەستن

پێناسەی ئیحرام:
هەر وەکوو باسمان کرد ئیحرام نییەت هێنانە بۆ بەجێ هێنانی یەکێک لەو دوو مەناسیکە (حەج یا عومرە) یا نییەتی هەردووکیان بەسەر یەکەوە، کە ئەمەش پایەیەکی حەجە بەپێ ی فەرموودەی خودای گەورە کەدەفەرموێ: [وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ ﴿٥﴾] (البینه ــ ٥). واتە: فەرمانیان پێ نەکراوە ئیللا بەوە نەبێت کەخودا بە ئیخلاصەوە بپەرستن و ئایینیان هەربۆ خودا بێت.
هەروەها بەپێی فەرموودەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) کە فەرموویەتی: ( انما الاعمال بالنيات وانما لكل امرئ مانوى ).
واتە: کردەوەکان بەپێی نیەتەکانیانن، جا هەرکەس نیازی چی بێت پاداشتی ئەوەی بۆدەبێت.

ئاداب و ڕەوشتەکانی ئیحرام بەستن
بۆ ئیحرام بەستن چەند ڕەوشتێک هەیە کە دەبێت ئاگاداری بکرێن، والە خوارەوە ڕوونیان دەکەینەوە:

١ـ پاک و خاوێنی:
ئەم کارە بەجێ دێت بەنینۆک کردن، سمێڵ کورت کردنەوە، مووی بن باڵ و مووی بن ڕان تاشین و خۆ شۆردن ـ کە لەهەموویان چاکترە ـ .
لە (ابن عەبباسە) وە ـ خودا لێیان ڕازی بێت ـ هاتوە کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (ان النفساء والحائض تغتسل وتحرم وتقضي المناسك كها، غير انها لاتطوف بالبيت حتى تطهر) رواه احمد وابو داود والترمذي وحسنه. واتە: زەیستان و ئافرەتی بێ نوێژ دەبێ خۆی بشوا و ئیحرام ببەستێ و هەموو کردەوەکانی حەج بەجێ بهێنێ ئەوە نەبێ کە تەوافی خانەی خودا ناکات هەتا پاك دەبێتەوە.

٢ـ خۆداماڵین:
خۆ داماڵین لەو بەرگ و پۆشاکانەی بەتەقەڵ دورابێ، وە لەبەرکردنی بەرگی ئیحرام، ئەویش دووپارچە قوماشە، یەکێکیان دەپێچرێ لەبەشی سەرەوەی لەش وناگاتە سەر، ئەوی دیکەیان پەشتەماڵێکە دەپێچرێ لەنیوەی خوارەوەی لەش، وە پێویستە هەردوو پارچەکە سپی بێت.
بەڵام بەنیسبەت ژنانەوە ئەوە به‌ ئاره‌زووی خۆیان جلێکی شه‌رعی له‌به‌رده‌که‌ن. ٣ـ بەکارهێنانی بۆنی خۆش بۆ پیاوان (تەنها بۆ لەش)، هەرچەندە پاشماوەی ئەوبۆنەش بمێنێتەوە هەتا دوای ئیحرام (هەندێ لە زانایان بەکەڕاهەتی دەزانن، بەڵام ئەم فەرمودەی خوارەوە دەبێتە حوججە بەسەریانەوە)، وە ژنیش بۆی هەیە بەکاری بێنێ (بایی ئەوەندەبێ کە زۆر هەستی پێ نەکرێ)، بوخاری و موسلیم لەعائیشەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە فەرمویەتی: من خۆم بۆنی خۆشم دەدا لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئیحرام بەستن پێش ئەوەی ئیحرام ببەستێ. هەروەها فەرمویەتی: کاتێک لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بەرەو مەککە دەڕۆیشتین ناوچەوانمان بە میسك دەپرژاند، جا کاتێك عارەقمان دەکردەوە بەدەم و چاوانماندا دەهاتە خوارەوە و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیبینی و ڕێی لێ نەدەگرتین (ئەحمەد و ئەبو داود گێڕاویانەتەوە).

٤ـ دوای ئەوەی لەو کارانەی سەرەوە بوەوە ئەوجا نیەت بێنێ (نیەت لە ناو دڵەوەیە)، و دوو ڕکات نوێژ بکات بەنی یەتی سوننەتی ئیحرامەوە، (ابن عومەر خودا لێ ی ڕازی بێت فەرمویەتی: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە (ذي الحليفة) دوو ڕکات نوێژی دەکرد (موسلیم گێڕاویەتەوە).

جۆرەکانی ئیحرام
ئیحرام سێ جۆرە:
١ـ تمتع ....عومرە کردنە لەمانگەکانی حەجدا، پاشان حەج کردنیش هەر لەو ساڵەدا.
٢ـ قران.... ئەوەیە کە لەمیقاتەوە ئیحرام بکات بەمەبەستی حەج و عومرە بەسەر یەکەوە.
٣ـ افراد....ئەوەیە کە لەمیقاتەوە تەنها بەحەج ئیحرام بکات.

واتای تمتع چی یە؟
ئەوەیە کەسێک لەمانگەکانی حەجدا عومرە بکات لەپاشاندا هەر لەو ساڵەدا حەجیش بکات، وە بۆیە پێی دەڵێن (تمتع) چونکە سوود لە دووکردەوەی حەج و عومرە وەردەگرێ لەمانگەکانی حەجدا، لەیەک ساڵدا بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ووڵاتی خۆی.
والەبەر ئەوی ئەو کەسە کاتیک ئیحرام دەشکێنێ بەهرە دەگرێ لەو شتانەی کە غەیری موحریم بەهرەیان لێ وەردەگرێ وەک: جل گۆڕین، بۆنی خۆش لەخۆدان و شتی دیکە.

شێوەی (تمتع)....
ئەوەیە ئەو کەسە لەشوێنی دیاریکراوەوە ئیحرام دەبەستێ تەنها بۆ عومرە، وەلەکاتی تەلبی یەدا دەڵێت: (لبیک عمرە) و بەشێوەی (محرم) دەمێنێتەوە هەتا دەگاتە مەککە و تەوافی (طواف) خانەی خودا دەکات، سەعی سەفا و مەروە (الصفا والمروة) دەکات، ئینجا سەری دەتراشێ یا کورتی دەکاتەوە و ئیحرام دەشکێنێ وجلی ئیحرام لادەبات ــــــ ئەم مەناسکانە بەدریژتر باسی دەکەین لەلاپەڕەکانی داهاتوودا ــــــ و جلی دیکە لەبەر دەکات وە هەرچی لەکاتی ئیحرامەکەدا لەسەری حەرام بووە بۆی دروست دەبێتەوە هەتا ڕۆژی (تەرویە) دێت کە دەکەوێتە ڕۆژی هەشتەم (٨) ی ذو الحجة ئیتر ئەم لەمەککەوە ئیحرام دەبەستێ بۆ حەج.

واتای قران چی یە؟
ئەوەیە کەسێك لەشوێنی دیاریکراوەوە بە نیازی حەج و عومرە ئیحرام بکات، و دەڵێت (لبیک بحج وعمرە)، واتە خودایە بەدەم بانگەوازەکەتەوە هاتووم حەج و عومرە دەکەم بەسەر یەکەوە، هەر کەسیش وەهای کرد دەبێ بە (محرم) ی بمێنیتەوە هەتا لەهەموو کردەوەکانی حەج دەبێتەوە.

واتای افراد چی یە؟...
ئیفراد ئەوەیە ئەو کەسەی دەیەوێ حەج بکات لەشوێنی دیاری کراوەوە ئیحرام ببەستێ تەنها بۆ حەج، وە لەتەلبی یەکەیدا بڵێت: (لبیک حجا) وە لەسەر ئەو ئیحرامە دەمێنێتەوە هەتا کارەکانی حەج تەواو دەبێت، جا ئەگەر پێ ی خۆش بوو لەدوای ئەوە عومرە دەکات.




    


تێبینی......
١ـ ئەوانەی بەفڕۆکە هاتوون، دەبێ پێشەکی خۆیان ئامادە کردبێت و بەگەیشتنی فڕۆکە بۆ سەر (میقات)، یەکسەر نی یەتی ئیحرام بهێنن و بەرگی ئیحرام بکەنە بەریان ئەگەر زووتر لەبەریان نەکردبێ.
٢ـ ئەو کەسەی کەئیحرام دەبەستێ دەبێ لەو کاتەوە کە ئیحرامەکەی دەبەستێ دەست بکات بە تلبیە (لبیک) ووتن هەتا ئەو کاتەی یەکەم بەرد دەهاوێتە جەمڕەی عەقەبە لە ڕۆژی قوربانیدا، ئەوجا واز لەگوتنی دەهێنێ، چونکە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەتا گەییوە بە کۆمەڵە بەردەکە هەر (لبیک) ی فەرمووە، (جماعە) ڕیوایەتیان کردووە. ئەوەش بۆ چوونی ثەوری و حەنەفی یەکان و شافیعی و جومهوری زانایانە.
تەلبی یە پەسندە لەکاتی سواربوون یا دابەزین، وە هەرکاتێک چووە شوێنێکی بڵند یاچووە ناو دۆڵێک، یا کە گەیشتە کۆمەڵێک سوار، وە لەدوای هەموو نوێژک و پارشێوان. شافیعی دەڵێ: ئێمە لەهەموو حاڵەتێکدا بە پەسندی دەزانین.
شێوەی گوتنی تەلبی یە: مالیک لەنافیعەوە دەگێڕێتەوە کە ابن عمر خودایان لێ ڕازی بێت کە تەلبی یەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم): ( لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، ان الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك) بووە.

دووبارە بەکورتی:
هه‌رکاتێك گه‌یشتیت به‌ (میقات)، خۆت جوان بشۆ هه‌روه‌ک چۆن غوسڵی جه‌نابه‌ت هه‌ڵده‌گریت. ئینجا پیاوان جلوبه‌رگی ئیحرام له‌به‌ر ده‌که‌ن و‌ ژنانیش به‌ ئاره‌زووی خۆیان جلێکی شه‌رعی له‌به‌رده‌که‌ن. هه‌روه‌ها‌ پیاوان و ژنان بۆنی خۆش له ‌خۆیان ده‌ده‌ن. ئینجا ئه‌گه‌ر کاتی نوێژی فه‌رز بوو، نوێژ ده‌که‌ن، ئه‌گینا دوو ڕکات نوێژی سوننه‌تی ده‌ستنوێژ ده‌که‌ن. ئینجا سواری سه‌یاره‌ ده‌بن و (الحمد الله والله اکبر) ده‌که‌ن و ڕوو له‌ قیبله‌ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: (لبیك اللهم عمرة).
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ فڕۆکه‌ هاتوون، ده‌بێت زووتر خۆیان ئاماده‌ کردبێت و ‌به‌ گه‌یشتنی فڕۆکه‌ بۆ سه‌ر (میقات)، یه‌کسه‌ر نییه‌تی ئیحرام به‌ستن بهێنن. ئینجا پیاوان به ‌ده‌نگی به‌رز (تلبیة) ده‌که‌ن و ژنانیش به ‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ژنی ته‌نیشت خۆی گوێی لێ بێت؛ (تلبیة)ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌کرێت:
(لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك لا شریك لك).
بۆ گوێگرتن لە چۆنیەتی تەلبی یە کردن کلیکی

ئیرە بکە:-



© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE