(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ئەو شتانەی کەلە کاتی ئیحرامدا حەرامن:

یاسا دانەری ئیسلام چەند شتێکی لەسەر موحریم حەرام کردووە و بەرگری کردووە لە کردنیان، وا لەخوارەوە باسیان دەکەین:

١ـ  چوونە لای ئافرەت و ئەو کارانەی کە پاڵ پێوەنەرن بۆ چوونە لا، وەك ماچ و دەست لێدان بە ئارەزوو و ئەو قسانەی کە پیاو لەگەڵ ئافرەتدا دەیکات و پەیوەندی بە چوونە لاوە هەیە.
٢ـ  خراپە کردن و تاوان کردن، و ئەوکارانەی کە ئادەمیزاد لە گوێ ڕایەڵی خودادەر دەکات.
٣ـ  شەڕکردن لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی دی.
بنەڕەتی حەرامی ئەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ فەرموودەی خودای گەورە کە دەفەرموێ: [الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ] (ألبقرة ــ ٩٧). واتە: هەرکەس لەمانگەکانی حەجدا ئیحرامی بەست بۆ حەج، ئیتر چوونە لای ژن و دەرچوون لە فەرمانی خودا و دەمەقاڵێ نابێت بکات لە حەجدا.
بوخاری و موسلیم دەگێڕنەوە لە ئەبو هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەر () فەرمویەتی: (مَنْ حَجَّ وَلَمْ يرفُثْ، وَلَم يَفسُق، رَجَعَ مِن ذُنُوبِهِ كَيَومَ وَلَدَتُهُ أُمُّهُ). واتە: هەرکەس حەجی بەجێ هێنا و قسەی ناشیاو و کاری ناڕەوای نەکرد، کە دەگەڕێتەوە وەک ئەو ڕۆژەی لێ دێت کە تازە لە دایک دەبێت.
٤ـ  لەبەر کردنی شتی درواو، وەک کراس و کڵاو و کەوا و شەڕواڵ و پانتۆڵ و شتی دیکە، یان لەسەر کردنی شتی درواو وەک مێزەر و کڵاوی تەربوش هەروەها حەرامە لەبەرکردنی ئەو قوماشانەی کە ڕەنگ کراون بە شتێک کە بۆنی خۆش بێت هەروەها حەرامە لەپێ کردنی پاپوج و پێڵاو.
لە ئیبن عومەرەوە خوا لێیان ڕازی بێت هاتووە پێغەمبەر() فەرمویەتی: (لايلبس المحرم القميص، ولا العمامة، ولا البرنس، ولا السراويل، ولا ثوبا مسه ورس، ولا زعفران، ولا الخفين، الا ان لايجد نعلين فيقطعهما حتى يكونا اسفل الكعبين). بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە. واتە: نابێت موحریم کراس و مێزەر و برنس ـــ بەرگێکە کەکڵاوەکەی بەخۆیەوە لکاوە ـــ و شەڕواڵ لەبەر بکات، وە هەرشتێک کە ڕەنگ کرابێت بە شتێک بۆنی خۆشی لێبێت، یان زەعفەرانی لێ درابێت، وە نابێت کاڵە لەپێ بکات مەگەر جوتێک نەعلی دەست نەکەوێت ئەو کاتە کاڵەکانی ببڕێتەوە تاوای لێ دێت لەژێر قولە پێکانی یەوە بێت.
زانایان کۆن لەسەر ئەوەی کە ئەم قەدەغەکراوانە تەنها تایبەتە بە بە پیاوەوە، بەڵام ئافرەت وەک پیاو نابێت و بۆی هەیە ئەوانە هەمووی لەبەر بکات و لەسەری حەرام نی یە، ئیللا لیباسێک نەبێت کە بۆنی لێ درابیت یا ڕوبەند بێت یا دەست کێش، بەپێ ی قسەکەی ئیبن عومەر کە فەرمویەتی:
پێغەمبەر () ڕێی نەدا کە ئافرەتان لە ئیحرامدا دەست کێش لەدەست بکەن یا ڕوبەند بپۆشن، هەروەها ئەو قوماشەی کە وەرس (گیایەکی زەردی بۆنخۆشە) یا زەعفەرانی لێ درابوو، جا لەوانە بەو لاوە بۆی هەیە چی پێ خۆشە لە جلی ڕەنگا و ڕەنگ یا حەریر یا خشڵ یا شەڕواڵی ژنانە یا کراس لەبەر بکات و کاڵەش لەپێ بکات. ئەبوداود و بەیهەقی و حاکم گێڕاویانەتەوە و پیاوەکانی پیاوانی صەحیحن.
٥ـ  ژن مارە کردن بۆخۆی یان بۆ کەسێکی دی بە وەکالەت یا بەسەر پەرشتی: ئەو عەقدە پوچەڵە و شوێنەوارە شەرعی یەکانیشی لەسەر دانامەزرێ، بەپێ ی ئەوەی موسلیم و جگە لەو دەگێڕنەوە لە عثمانى کوڕی عەففانەوە خودا لێ ی ڕازی بێت کە پێغەمبەر() فەرمویەتی: (لاينكِح ألمُحرِم، ولا يُنْكَح، ولا يَخطُب) ، رواه الترمذي وليس فيه (ولايخطب)، وقال حديث حسن صحيح. واتە: موحریم نەژن مارە دەکات، نە بۆخۆی مارە دەکرێت ئەگەر ئافرەت بوو، وە نەداوای ژن دەکات.
٦ـ  نینۆک کردن.
زانایان ئیجماعیان کردوە کە حەرامە لەسەر موحریم نینۆک کردن بەبێ بەهانە، بەڵام ئەگەر نینۆک شکا، بۆی هەیە شکاویەکە لێ بکاتەوە بێ ئەوەی خوێنی بێتە سەر.
٧ـ  موو لێ کردنەوە: (جا بەتراشین بێت یا بە هەڵکاندن) یا بە هەر ڕێگەیەکی دی بێت، مووی سەر بێت یا مووی شوێنێکی دیکەی بێت.
بەپێی فەرموودەی خودای گەورە کە دەفەرموێ: [ وَلاَ تَحْلِقُواْ رُؤُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ]،(البقرە ــ ١٩٦). واتە سەرتان مەتراشن هەتا قوربانی یەکان دەگەنە شوێنی خۆیان.
٨ـ  بۆن دان لە لەش و جل و بەرگ، جا ژن بێت یا پیاو یەکسانە.
بەڵام ئەو بۆنەی کە بەلەشەوە یا بەجلەوە دەمێنێتەوە کە پێش ئیحرامەکە لێ ی داوە هیچ زیانی نی یە.
٩ـ  پۆشینی جلێکی ڕەنگ کراو بە شتێک کە بۆنی خۆشی لێ بێت.
١٠ـ  ڕاو کردن: دروستە موحریم ڕاوی ئاوی بکات، وە حەرامە لەسەری ڕاوکردنی لەسەر ووشکانی بە کوشتن یا سەربڕین یا بەئیشارەت بۆ کردنی.
بەڵگەش لەسەر ئاوانە فەرموودەی خودای گەورەیە: [أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ مَتَاعًا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا]، (المائدة ــ ٩٦). واتە ئەوەی کە لەدەریادا ڕاو دەکرێ بۆ ئێوە حەڵاڵ کراوە وە هەروەها ئەوەش ئەوەش کە دەریا فڕێ ی دەداتە کەنارەوە، بۆ ئەوانەتان کە لە شوێنی دەریاکەن و بۆ ئەوانەش کە بە ڕێبواری لە وێوە دەرۆن. وە نەچیری ڕاوی ووشکانیتان لە سەر حەرامە هەتا لە ئیحرامدا بن.
١١ـ دار بڕین لە حەرەمدا:
حەرامە بۆ موحریم و غەیری موحریمیش بڕینی ئەو دارانەی کە عادەتەن خەڵک نەی ڕواندون، وە هەر وەها ڕووەک و گیا هەتا دڕکیش (أذخر و سنا) نەبێت، چونکە ئەو دوانە حەڵاڵە بڕین و هەڵکاندنیان و لەناو بردنیان.
١٢ـ  وون بوو هەڵگرتنەوە ئیللا بۆ دۆزینەوەی خاوەنی نەبێت.

حوکمی ئەو کەسەی کەشتێک بکات لەو شتانەی کە قەدەغە کراون لەکاتی ئیحرامدا:
هەرکەس بەهانەیەکی هەبوو، وەپێویستی بەوە بوو کە کارێک لەو کارە قەدەغە کراوانە بەجێ بهێنێ لە ئیحرامدا، جگە لە چوونە لای ژن، وەک سەر تراشین، موو لێ کردنەوە، لەبەر کردنی جلی درواو لەبەر خۆپاراستن لە سەرما و گەرما و ئەو جۆرە شتانە، دەبێ ئەو کەسە کاوڕێک سەر ببرێ یان شەش هەژار تێر بکات، هەر هەژارێک نیو صاع خواردنی بداتێ، یا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت، وە ئەو کەسە ئارەزووی خۆیەتی کامیان دەکات. وە حەج بەهیچ کام لەو کارە قەدەغە کراوانە بەتاڵ نابێتەوە جگە لە جیماع.

بەتاڵ بوونەوەی حەج بە جیماع:
عەلی و عومەر و ئەبی هوڕەیڕە خودا لێ یان ڕازی بێت فەتوایان داوە ئەگەر کەسێک موحریم بێت بەحەج و بچێتە لای خێزانی، باکاری حەجەکەیان تەواو بکەن، بەڵام دەبێ سەر لەنوێ ساڵی ئایندە حەج بکەنەوە، وە قوربانیشیان لەسەر دەبێت.

© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE