(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ڕۆژی (٨)ی مانگی ذي الحجة کە پێی دەگوترێ ڕۆژی تەرویە (یوم الترویە)

چوون بەرەو مینـــا (منی):
لەم ڕۆژەدا کارەکانی حەج دەست پێ دەکات، جا ئەگەر حاجی ( قارین) بوو (یاموفرید) بوو، ئەوە هەر بە ئیحرامەکەی خۆیان مابونەوە و هەر بەو ئیحرامەوە بەرەو (مینا ) دەچن، بەڵام ئەگەر حەجی (تەمەتتوعی) دەکرد، دەبێ ئیحرام بە حەج ببەستێتەوە، وە لە میقاتدا (کە لەپێشەوە باسمان کرد) چی کردووە دوبارەی بکاتەوە، هەر وەکو چۆن کاتی خۆی بۆ عومرە ئیحرامی بەست لە (میقات) و گوتی (لبیک اللهم عمرە)! ئەمجارەیان لەو جێگەیە دەیبەستێ کە لێ یەتی، ئەگەر هات و لە مەککە بوو ئەوە لەمەککە ئیحرام دەبەستێ و دەڵی (لبیک اللهم حجا).
لە فەرموودەدا هاتووە: ( مَن کَانَ مَنزِلُهُ دُونَ مَکَّةَ، فَمَهُلُّهُ مِن أهلِهِ، حَتَّی أَهَلُ مَکَّةَ يُهِلُّونَ مِن مَکَّةَ ). واتە: هەر کەسێ شوێنەکەی لە دەرەوەی مەککە دا بوو، ئەوە لەو شوێنەوە ئیحرام دەبەستێ، هەتا خەڵکی مەککە لەمەککەوە ئیحرام دەبەستن.
پەسندە پاڕانەوەی زۆر و (لبیک) گوتنی زۆر لەکاتی چوون بەرەو(مینا).
ئینجا لەدوای ڕۆژهەڵات بەڕێ دەکەوێ بەرەو (مینا)، وە هەر لە(مینا) ش نوێژەکانی نیوەڕۆ، عەسر، مەغریب، عیشا و بەیانیی ڕۆژی دواتر بە کورت کردنەوەی (قصر) نوێژە چوار ڕکاتییەکان، بەبێ کۆ کردنەوە (جمع).
سوننەتە ئەو شەوە لە (مینا) بمێنیتەوە نوێژی بەیانی ڕۆژی (٩)ی ذي الحجة لەوێ بکات و ئینجا لەدوای ڕۆژ هەڵات لە (مینا) وە بەڕی دەکەوێ بەرەو (عرفە).






© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE