(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی نۆیەمی مانگی (ذي الحجة) یە و لە (مینا) نوێژی بەیانی کرا. ئینجا لەدوای ڕۆژهەڵات لە (مینا) وە بەڕی دەکەوێت بۆ (عەرەفە) ئەگەر زوو هات و بۆی گونجا لە مزگەوتی (نەمیرە) لادەدات.

وەستان لەعەرەفە..

فەزلی ڕۆژی عەرەفە:
لە جابیرەوە خودای لێ ڕازی بێت هاتوە فەرموویەتی: پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((ما من أيام عند الله افضل من عشر ذي الحجة)). واتە: هیچ ڕۆژێک نیە لای خودا چاکتر بێت لە دە ڕۆژی ( ذي الحجة).
پیاوێک گوتی: ئەو دەڕۆژە چاکترن، یا کەسێک ئەوەندەی ئەو دەڕۆژە جیهاد بکات لەڕیی خودادا؟ فەرموی: ((هُنَّ أَفْضَلُ مِنْ عِدَّتِهِنَّ جِهَادًا فِي سَبِيلِ اللهِ. وَمَا مِنْ أَيَّامٍ أَفْضَلُ عِنْدَ اللهِ مِنْ يَومِ عَرَفة، يَنزِلُ اللهُ تَبَارَكَ وَتَعالى إلى السَّماءِ الدُّنيا، فيُباهي بَأهلِ الأرض أهلَ السِّماءِ، فَيَقولُ: أُنظُروا إلى عِبَادِي، جاءوني شُعثاً غُبراً ضاحِّين، جاءوا مِن كُلِّ فجٍّ عَميق، يَرجونَ رَحمَتي وَلَم يَروا عَذابَي، فَلَم يُرَ يوماً أكثَرَ عَتيقاً مِنَ النّارِ مِن يَومِ عَرَفَة)). واتە: ئەو دەڕۆژە چاکترە لە ئەوەندەی ژمارەی ئەوان کە لە جیهادا بەسەر بچێت لە ڕیی خودادا، وە هیچ ڕۆژێک نیە چاکتر بێت لای خودا لە ڕۆژی عەرەفە، خودای گەورە دێتە خوارەوە بۆ ئاسمانی دنیا شانازی بە خەڵکی سەر زەوی یەوە دەکات لە لای خەڵکی ئاسمان و دەفەرموێ: سەیری بەندەکانم بکەن هاتون بۆلام بە سەر و ڕیشی هەڵچو و تۆزاوی یەوە، بە قوربانی یەوە، وە لە هەموو شیو و دۆڵێکی قوڵەوە هاتوون، بە هیوای ڕەحمەتی منن هەرچەندە سزای منیشیان نەچەشتووە، جا هیچ ڕۆژێک نە بینراوە ئەوەندەی ڕۆژی عەرەفە ڕزگار بووی تێدا بێت لە ئاگر. (منذري گوتویەتی: ئەبو یەعلا بەززار و ئیبنو خوزەیمە و ئیبنو حیببان گێڕاویانەتەوە، لەفزەکەش هی ئیبنو حیببانە).
ئیبنو موبارەک دەگێڕێتەوە لە سوفیانی (ثوري) یەوە لە زوبێری کوڕی عەلی یەوە لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە فەرمویەتی: پێغەمبەر () لە عەرەفات وەستابوو خەریک بوو ڕۆژ ئاوا دەبوو فەرمووی: ((يا بلال ، أَنصِت لي الناس ، فقام بلال فقال : أنصتوا لرسول الله صلى الله عليه وسلم ، فأنصت الناس ، فقـال عليه الصلاة والسلام : معشر الناس أتاني جبريل آنفاً فأقرأني من ربـي السلام ، وقال : إن الله عز وجل غفر لأهل عرفات ، وأهل المشعر الحرام ، وضمن عنهم التبعات ، فقام عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال : يا رسول الله هذه لنا خاصة ، قال : هذه لكم ، ولمن أتى من بعدكم إلى يوم القيامة ، فقال عمر رضي الله عنه ، كثر خير الله وفاض)).
واتە ئەی بیلال خەڵکەکەم بۆ بێ دەنگ بکە، بیلال هەڵسا و هاواری کرد: گوێ بگرن لە پێغەمبەری خودا () خەڵکەکە بێ دەنگ بوون، پێغەمبەر () فەرمووی: جوبرەئیل (علیه السلام) ئێستا هات بۆ لام سڵاوی پەروەردگارمی پێ ڕاگەیاندم و گوتی: خودای گەورە لەوانەی ئامادەن لە عەرەفات و مەشعەری حەرامدا خۆش بووە و بۆ گوناهانی داهاتووش زامنی کردوون کە خۆش ببێ.
عومەری کوڕی (خطاب) خودای لێ ڕازی بێت هەڵسا و فەرمووی: ئەی نێراوی خودا ئەوە تایبەتە بۆ ئێمە؟ فەرمووی: (ئەوە تایبەتە بۆ ئێوە و بۆ ئەوانەی دوای ئیوە دێن هەتا ڕۆژی دوایی). عومەر فەرمووی: خێر و چاکەی خودا زۆر و چاکە.
لە ئەبو دەردائەوە خودا لێ ی ڕازی بێت هاتووە: پێغەمبەر () فەرمویەتی: ((مارؤي الشيطان يوما هو فيه اصغر، ولا أدحرَ ولا أغيظَ منهُ في يوم عرفة، وماذاكَ إلّا لِما رأى من تَنَزُّلِ الرحمة، وتجاوِز الله عنِ الذُنوبِ العظامِ إلّا ما أُريَ من يومِ بدرٍ، قيل: وما أُريَ يومِ بدرٍ يا رَسولَ الله؟ قالَ: أمَا إنَّهُ رَأى جبريلَ يزَعُ الملائكةَ)) واتە: هیچ ڕۆژێک شەیتان وەک ڕۆژی عەرەفە بێ نرخ و لوت شکاو و توڕە و قین هەڵساوتر نابینرێت، ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە دەبینێ ڕەحمەتی خودا دێتە خوارەوە بۆ سەر بەندەکانی و لە گوناهە گەوەرەکانیان دەبورێ، مەگەر لە ڕۆژی بەدردا ئەوەی نیشان درابێ، گوتیان رۆژی بەدر چی بینیوە ئەی نیراوی خودا؟ فەرمووی: (دەیبینی جوبرەئیل سەرکرداریەتی فریشتەکانی دەکرد). مالیک بە مورسەلی گێڕاویەتی یەوە و حاکم بە مەوصولی. .

حوکمی وەستان لە عەرەفە:
زانایان هەموویان لە سەر ئەوە ئیجماعیان هەیە: کە وەستان لە عەرەفە.... (ڕوکن و پایە گەورەکەی حەجە)، بە پێی ئەوەی ئەحمەد و خاوەن سونەنەکان دەگێڕنەوە لە (عبالرحمن) کوڕی یەعمورەوە: کە پێغەمبەر () فەرمانی دا بانگ بێژێک بانگەواز بکا: ((خير الدعاء دعاء عرفة، وخير ما قلتُ أنا والنبيون قبلي يومَ عرفة: لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير)). واتە: حەج، وەستانی عەرەفەیە واتە: (حەجی صەحیح حەجی ئەو کەسەیە کە فریای وەستان کەوتوە لەعەرەفە. هەروەها شەوی (جەمع) یش: شەوی مانەوەیە لە موزدەلیفە، کە شەوی قوربانی یە. زاهیری ئەم فەرمودەیە ئەوەیە کە وەستان لە هەر بەشێکی عەرەفە با یەک ساتیش بێت بەسە.

کاتی وەستانی عەرەفە:
جومهوری زانایان ڕایان وایە کە کاتی وەستان لە عەرەفە لە دوا نیوەڕۆی ڕۆژی نۆیەمەوە دەست پێ دەکات هەتا بەرە بەیانی ڕۆژی دەیەم، وە ئەوەندە بەسە کە وەستان مەبێت لەهەر بەسێکی ئەو ماوەیەدا بە شەو بێت یا بە رۆژ.
ئەوەندە هەیە ئەگەر ئەو کەسە بە ڕۆژ وەستا واجبە لە سەری هەتا دوای ڕۆژ ئاوابوون بوەستێ، بەڵام ئەگەر بە سەو وەستا هیچی لەسەر نی یە، وە بۆچونی شافیعی ئەوەیە کە درێژە پێدانی وەستان هەتا شەو سوننەتە.

پەسندی یەتی وەستان لای بەردە گەورەکان
وەستان لە هەر شوێنێکی عەرەفە بری دەکەوێت چونکە عەرەفە هەمووی شوێنی وەستانە، جگە لە دۆڵی عەرەفە کە دەکەوێتە لای رۆژئاوای عەرەفەوە، جونکە وەستان لەو شوێنەدا بە ئیجماع بری ناکەوێت.
وا پەسندە وەستانەکەی لای بەردە گەورەکان بێت یا نزیك لەو شوێنەوە بێت بە پێی توانا، چونکە پێغەمبەر () لەوشوێنەدا وەستاوە و فەرمویەتی: من لێرەدا وەستاوم، بەڵام عەرەفە هەموو شوێنیکی جێی وەستانە. ئەحمەد و موسلیم و ئەبو داوود لە حەدیسی جابیرەوە دەگێڕنەوە.....وە سەر کەوتنە سەر کێوی (الرحمە) و باوەڕ بوون بەوەی کە چاکترە، ئەوە هەڵەیە و سوننەت نی یە.

ئادابی وەستان و پاڕانەوە لە عەرەفە:
پێویستە پارێزگاری خاوێنی تەواو بکرێ، هەر وەها وەستان بەرەو قیبلە، هەروەها زۆر داوای لێ بووردن و یادی خودا و پاڕانەوە بۆ خۆی و بۆ کەسانی دی، بۆ سوودی دین و دنیا، لە گەڵ ئامادە بوونی دڵ و مل کەچی تەواو، وە لەگەڵ دەست بەرزکردنەوەدا.
ئوسامەی کوڕی زەید فەرمویەتی: لە پاشکۆی پێغەمبەرەوە بووم () لە عەرەفات، هەردوو دەستی بەرز کردەوە وپاڕایەوە. نەسائی گێڕاویەتی یەوە.
لە عەمری کوڕی شوعەیبەوە لە باوکی یەوە لە باپیری یەوە هاتوە فەرمویەتی: زۆرترین پاڕانەوەی پێغەمبەر() رۆژی عەرەفە ((لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد بيده الخير، وهوعلى كل شيء قدير )). رواه احمد والترمذي ولفظه ان النبي () قال: ((خيرالدعاء دعاء يوم عرفة، وخيرما قلت أنا والنبيون من قبلي لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير)).واتە: چاکترین پاڕانەوە پاڕانەوەی ڕۆژی عەرەفەیە وە چاکترین شتێک من و پێغەمبەرانی پێش من گوتبێتمان: ((لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير)).

کۆکردنەوەی نوێژی نیوەڕۆ و عەسر:
سوننەتە لە مزگەوتی (نەمیرە) لە عەرەفە لابدات هەتا کاتی نوێژی نیوەڕۆ، ئەگەر بۆی گونجا.
ئینجا نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە (قصر و جەمع) دەکات بە (تقدیم) بە یەک بانگ و بەدوو قامەت لەگەڵ ئیمام، وە هیچ نوێژی سوننەت ناکات نە لە پێشی و نە لە پاشی، وە هەر وەها ئەگەر نەیتوانی لەگەڵ ئیمام نوێژەکانی بکات، ئەوە دەبێ بە تەنها بیکات هەر بەو شێوەی پێشوو.
وە دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە لە ناو سنووری عەرەفە بوەستێت دوای نوێژ.
لەدوای ئەوە گرنگترین عیبادەت کە خۆی بۆ ئامادە بکات، دوعا، نزا و پاڕانەوە و یادی خودای گەورەیە (ذكر) .
بەم شێوەیو بەردەوام دەبێت تاکو ڕۆژ ئاوا دەبێت، ئینجا زۆر بە هێمنی و لەسەرخۆیی عەرەفە بەجێ دێڵێت و بەرەو (مزدلفه) بەڕێ دەکەوێت. نوێژی ئێوارە و (مغرب) یش لە عەرەفە ناکات.


مزگەوتی (نەمیرە) لە عەرەفە



وەستان و دوعاکردن لە عەرەفە


ڕۆیشتن بەرەو موزدەلیفە

© 2008 www.moslim.se . All rights reserved   MOSLIM.SE