(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)

ئەصلی مەشروعیەتی سەعی:
بوخاری لەئیبن عەبباسەوە خودا لێیان ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: ئیبراهیم (علیە السلام) هاجەر و ئیسماعیلی کوڕی کەلە و کاتەدا ئیسماعیل شیرەخۆرە بوو هێنانی، لای (بەیت) داینان لای دارێکی گەورە لەسەر زەمزەم، هەردوکیانی لە ژێر دارەکە دانا. لەو کاتەدا کەس لە مەککە نەدەژیا و ئاوی تێدا نەبوو، تورەگەیەک خورمای لا دانان و جەوەنەیەک کە ئاوی تێدا بو، لەپاشاندا ئیبراهیم بەرە و دوا گەڕایەوە، دایکی ئیسماعیل شوێنی کەوت و گوتی: ئەی ئیبراهیم بۆ کوێ دەچیت و لەم دۆلە چۆڵ و هۆڵەدا بەجیمان دەهێڵی؟ چەند جار ئەوەی دووبارە کردەوە، بەڵام ئیبراهیم ڕووی نەکرد بەلایەوە پاشان گوتی ئایا خودا فەرمانی پێ داوی وەها بکەی؟ فەرموی بەڵێ، گوتی: کەواتە خودا بێ سەر و شوێنمان ناکات و نامان فەوتێنێ.

ئیبراهیم ڕۆیشت هەتا گەیشتە لای پێچیک بە شێوەیەک ئەوان چاویان لێ نەبوو، ڕووی کردە شوێنی (بەیت) و بەم دوعایانە پاڕایەوە و هەردو دەستی بەرز کردەوە و گوتی: ‌[رَّبَّنَا إِنِّي أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُواْ الصَّلاَةَ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِّنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ وَارْزُقْهُم مِّنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ]، (ابراهیم ـــ ٣٧). واتە ئەی پەروەردگارمان من هەندێ لە منداڵەکانم بەجێ هێشتووە لە دۆڵیکی بێ کشت و کاڵ و ئاو لای ماڵە پیرۆز و ڕێز گیراوەکەت، خودایە بۆ ئەوەی تا بەچاکی نوێژ و خوداپەرستی ئەنجام بدەن، خودایە دڵی هەندێک لەو خەڵکە کەمەندکێش بکەیت بۆ لایان و لە ڕزق و ڕۆزی جۆرا و جۆر بەهرەمەندیان بکەیت بۆ ئەوەی سوپاس گوزاریت بکەن.

ئینجا دایکی ئیسماعیل لە ژێر درەختەکەدا دانیشت منداڵەکەی لە تەنیشت خۆیەوە دانا جەوەنەکەی هەڵواسی لێی دەخواردەوە و منداڵەکەی شیر دەدا هەتا ئاوی ناو جەوەنەکە بڕایەوە، ئیتر شیریشی تێدا نەما و برسیەتی زۆری بۆ منداڵەکەی هێنا هەتا وەهای لێ هات سەیری کرد خەریک بوو گیانی دەدا، هەڵسا لەبەر ئەوەی حەزی نەدەکرد بەو شێوەیە بیبینێ، چووە سەر صەفا ـ کە نزیکترین تەپۆڵکە بوو لێیەوە ـ پاشان سەیری دۆڵ و شیوەکان